سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: "كۆبوونه‌وه‌کەی یه‌كێتی و گۆڕان ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بوو"
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رۆژی هەینی 23ی حوەزیرانی 2017، کە تایبەت بوو بە كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان، ره‌نگدانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بووه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوانیان.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان ره‌نگدانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بووه كه هه‌فته‌ی پێشوو به‌ستراوه و تێیدا به تێر و ته‌سه‌لی باسی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان كراوه و بڕیاردراوه جێبه‌جێ بكرێت.
وتیشی "ئێمه و گۆڕان دوو رێككه‌وتنمان هه‌یه یه‌كێكیان ئیدارییه بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش سیاسییه، ده‌كرێت هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه جێبه‌جێ بكرێن، چونكه په‌یوه‌ندییان به یه‌كه‌وه هه‌یه، ده‌كرێت یه‌ك به‌دوای یه‌كتریش جێبه‌جێ بكرێن". له‌خاڵی یه‌كه‌می راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه "پاش ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی، به به‌شداری ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا میكانیزمی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیارینه‌كراوه، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی "وشه‌ی ئاساییكردنه‌وه به‌و مانایه دێت كه پێشتر په‌رله‌مانی كوردستان چۆن بووه، به‌هه‌مانشێوه‌ی لێبكرێته‌وه واته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، له‌م قۆناغه‌شدا یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌بێت بۆ ریكخستنی ریفراندۆم".
رۆژی هه‌ینی 23ی حوزه‌یرانی 2017، سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وت، هه‌ردوولا بڕیاریان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك داوه كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پاشان ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیدا سێ بڕیاریان ده‌ركرد:
یه‌كه‌م : پاش ئاسیكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفرانۆدم به‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی، به به‌شداری ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش.
دووه‌م: جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تێكی خۆجێیی له‌سنوری پارێزگاكانی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین.
سێهه‌م: له‌دوای جه‌ژنی رشه‌مه‌زانی پێرۆز كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت ده‌كرێن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه چاره‌نوسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش پێكهاتوون له: عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، محه‌ممه‌د تۆفیق ره‌حیم، عوسمان حاجی مه‌حموود، ساماڵ عه‌بدوڵا و ئیسماعیل نامیق له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیش پێكهاتوون له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، حاكم قادر حه‌مه‌جان، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و عیماد ئه‌حمه‌د.
PM:11:45:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 7718
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت