هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مریكا گه‌یشته‌ روتبه‌


وێستگه‌ نیوز – سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هێزێكی‌ تایبه‌ت ئه‌مریكا گه‌یشته‌ بیابانی‌ باشووری‌ قه‌زای‌ روتبه‌ له‌ رۆژئاوای‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار و ئه‌ركی‌ رێگرتن ده‌بێت له‌ كۆمه‌ك و هاوكاری‌ بۆ رێكخراوی‌ داعش.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ داوایكردووه‌ ناوی‌ ئاشكرا نه‌كرێت وتی‌: "هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ له‌ڕێی‌ ئاسمانه‌وه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ دۆڵی‌ ئه‌لقزف له‌ باشووری‌ روتبه‌ كه‌ 310 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای‌ شاری‌ رومادی‌-یه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ چه‌كدارانی‌ هۆزه‌كان پشتیوانی‌ هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ ئه‌ركه‌كه‌یان كه‌ رێگریكردنه‌ له‌ كۆمه‌ك و هاوكاری‌ داعش له‌ بیابانه‌وه‌ به‌ره‌و قه‌زای‌ روتبه‌.

ماوه‌ ماوه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ داعشه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر قه‌زای‌ روتبه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراق به‌ ئامانج ده‌گیرێن.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز


PM:03:58:24/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 3998 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت