ئەو هەڵانەی ژیانی هاوسەرەكان تێكدەدات
وێستگە نیوز -
كاتێك بڕیاری دروستكردنی ژیانی هاوسەرگیری دەدەن دەبێت كەسێكی گونجاو بۆ ئەو ژیانە هەڵبژێرن ،كۆمەڵێك هەڵە هەن كاتێك دوو هاوسەر ئەنجامیان دەدەن دەبێتە هۆی تێكدانی ژیانی هاوبەش لەوانەش:
1-بەردەوام ڕەخنەگرتنی هاوسەرەكان لەیەكتری هۆكار دەبێت بۆ تێكچونی ئارامی ناو خێزان و دروستبونی كێشە لەنێوان هاوسەرەكاندا ،ڕەخنەگرتنی هاوسەرەكان لەیەكتری دەبێتە هۆی كەمبونەوەی هەستی بڕوا بەخۆ بوون و هەستكردن بەكەمی.
2-بەردەوام گومانكردن لە یەكتری بەیەكێك لەهۆكارە سەرەكیەكانی دروستبوونی كێشە لەنێوان هاوسەرەكاندا دادەنرێت ،هەندێكجار ئەو هاوسەرانەی گومان زۆر لەیەكدەدەكەن هەوڵدەدەن بە درۆكردن لەگەڵ یەكتری وەڵامی یەكتر بدەنەوە ، ئەمەش سەرەتای تێكچونی بنەماكانی خێزان دادەنرێت.
3-هاواركردن بەسەر یەكتردا و ڕێزنەگرتن لەیەكتری هۆكارێكی دیكەیە بۆ تێكچونی بنەماكانی خێزان، هەرچەندە كێشەی نێوانتان گەورەبێت هەوڵبدەن ڕێز لەیەكتری بگرن .
4-بێدەنگی بەردەوام لە هەموو بابەتێكدا هۆكار دەبێت بۆ دروستبونی گومان لای كەسی بەرامبەر ،باشتر وایە هاوسەرەكان بەبەردەوامی لەسەر بابەتەكانی ژیانیان گفتزگۆ لەگەڵ یەكتر بكەن .
5-ئەگەر دوو هاوسەر نهێنی نێوانیان نەپارێزن ئەو ڕێگە خۆش دەكەن بۆ ئەوەی زۆر كەس ژیانیان تێكبدات ،پێویستە نهێنی خێزان لەنێوان هاوسەرەكاندا پارێزراوبێت و هەمووكات ڕاستگۆبن لەگەڵ یەكتری .
AM:02:18:25/06/2017
ئهم بابهته 18275
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت