بەکتریایەک کۆتایی بە ئەفسانەی تایتانیک دەهێنێت




وێستگه‌ نیوز- NRT2

تایتانیک ئەو چیرۆکەیە رەنگە زۆربەمان گوێبیستی بوبین یان فیلمەکەیمان بینیبێت،بەڵام بەکتریایەک کۆتایی بە ئەفسانەی تایتانیک دەهێنێت.

کەشتی "تایتانیک" دوای ١٥ بۆ ٢٠ ساڵیتر بەرەو نەمان دەچێت ئەمە بەپێی توێژینەوەیەک لە ماڵپەری فۆشیا وەرگیراوە، کەشتی تایتانیک توشی جۆرە بەکتریایەک بووە کە بووەتە هۆی داخورانی ئاسەوارەکانی کەشتیەکە زانایان بە "هالوموناس تایتانیکی" ناوی دەبەن، ئەم بەکتریایە هەڵدەستێتبە خواردنی دارو پەردوی کەشتیەکە، ناتوانرێت هیچ چارەسەرێکیشی بۆ بدۆزرێتەوە، چونکە جۆری بەکتریاکە لەناوبەرە.

کەشتی تایتانیک لەیەکەم گەشتیدا نوقوم بوو لە ساڵی ١٩١٢ دەستی بە گەشتکرد و ١٥٠٠ کەسی هەڵگرتبوو کە سەرجەمیان نقوم بوون. کەشتی تایتانیک لە ساڵی ١٩٨٥ پارچەکانی لە دەریای ئەتڵەس دۆزرایەوە. وە فیلمێکی لەسەر کراوە لەلایەن جەیمس کامیرۆن کاری دەرهێنانی بۆ کرا وچەندین خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت.


AM:08:36:25/06/2017






ئه‌م بابه‌ته 12786 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو