هونەرمەندێکی لوبنانی لە بەرنامەی بەیانیت باشی کەناڵی NRT گۆرانی بە کوردی دەڵێت


وێستگە نیوز -

حەسنا مەتەر ئەمڕۆ بوو بە میوانی بەرنامەی (صباح الخير) لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی و پاش دەربڕینی خۆشی بە مانەوەی لە شاری سلێمانی کۆپلەیەك گۆرانی بە کوردی وت.

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی حەسنا مەتەر لە باسی زمانی کوردیدا وتی "من زمانی کوردی نازانم بەڵام دەمەوێت فێرببم و بچمە خولێکی فێربوون، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵمداوە لە گۆرانییەکانمدا بە پێی توانا دان بە وشەکاندا بنێم وەك کوردێك دەریان بخەم"

هەروەها لە قسەکانیدا باسی لە شاخ و شێوەی سلێمانی کرد لە دوورەوە کە چەند دڵگیر و جوانە، و لە کۆتایی بەرنامەکەدا کۆپلەیەك لە (گۆرانی ئازیز بەهار)ەی وت، و بێژەرەکانیش بە کوردی وەڵامیان دایەوە و بە کوردی وەسفیان کرد.

حەسنا مەتەر لە لوبنان لە دایكبووە، و خاوەنی چەندین کاری هونەرییە، و چەند ساڵێکە لە هەولێر دەژی، و چەند ئاهەنگێکی لە سلێمانی و هەولێر کردووە، و گۆرانی فۆلکلۆری کوردیشی وتووەتەوە.



PM:05:06:25/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 33033 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو