هۆكاری كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی سلێمانی ئاشكرابوو
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات ئه‌و گه‌نجه‌ی كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی كوژرا هۆكاره‌كه‌ی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه و بكوژه‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری وێستگه نیوز ئاماده‌بوو رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌و رووداوه له گه‌ڕه‌كی وڵوبه رویداوه و وتی "رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، كوژراوه‌كه چۆته به‌رده‌م ماڵی بكوژه‌كه و ده‌مه‌قاڵێ دروستبووه و بكوژ ته‌قه‌ی له كوژراوه‌كه كردووه و كوشتویه‌تی".
ناوبراو وتیشی "بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا چوار كه‌س له سنووری شاری سلێمانی كوژران، شه‌وی هه‌ینی رابردوو كوشتنی ژن و پیاوێك به چه‌قۆ، هه‌مان شه‌ویش كوژرانی گه‌نجێكی دیكه له ناحیه‌ی بازیانی نزیك شاری سلێمانی.
PM:05:27:25/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 94427
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت