وێنه‌ى ناو مۆبایلی داعشێكی كوژراوی موسڵ بڵاوده‌بێته‌وه
وێستگە نیوز -
لەچەند رۆژی رابردوودا لە مۆبایلی یەكێك لە چەكدارانی داعش كه له موسڵ كوژراوه چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌یر بڵاوده‌بێته‌وه.
له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پاككردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له چه‌كدارانی داعش، ڕۆژنامه‌نوسێكی بریتانی ته‌رمی سێ چه‌كداری داعش له ته‌نیش ڕوباری دیجله دۆزیووه‌ته‌وه.
سایتی (BBC) بڵاویده‌كاته‌وه، یه‌كێك له داعشه‌كان دیوارێكی كۆنكرێت كه‌وتووه به‌سه‌ریدا و پلیقاوه‌ته‌وه، ئه‌وی دیكه‌یان سه‌ری دیارنه‌بووه و ئه‌وه‌ی سێهه‌میش قاچێكی لێبووه‌ته‌وه.
له گیرفانی یه‌كێك له داعشەکان ، په‌یامنێره‌كەی كه‌ناڵی (BBC) پاره‌ی كاغه‌ز و ورده‌ی ئاسنی سوری و میمیۆری مۆبایلێك دۆزیوەتەوە
دوای لێكۆڵینه‌وه له میمۆریه‌كه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و گه‌نجه كه به ئه‌بو عه‌لی موسڵاوی ناسراوه، خاوه‌نی میمۆریه‌كه‌یه و سه‌ر به یه‌كه‌ی خالید بن وه‌لیدی ڕێكخراوی داعشه.
PM:06:10:25/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 189711
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت