ئەردۆغان لەکاتى نوێژى جەژندا بووراوەتەوە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
وێستگە نیوز -
ڕۆژنامەکانى تورکیا بڵاویانکردەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەکاتى نویژى جەژندا لە مزگەوتێکى ئەستەنبوڵ بووراوەتەوە.
ڕۆژنامەى حورییەت لە زارى پەیامنێرەکەیەوە ئاماژەى بەوەکردووە، کاتژمێر شەشى بەیانى و بەر لەوەى نوێژى جەژن دەستپێبکات ئەردۆغان لەهۆشخۆى چووە.
عەزیز ئۆزن، پەیامنێرى ڕۆژنامەى حورییەت باسى لەوەشکردووە کە پاسەوانەکانى و چەند پزیشکێک بەهاناى ئەردۆغانەوە چوون و بردویانەتە شوێنێکى ئارامى مزگەوتەکەوە و هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەداوە ڕۆژنامەنوسان نزیکى مزگەوتەکە ببنەوە تا ئەو کاتەى ئەردۆغان بەهۆش خۆى هاتووەتەوە.
ئەردۆغان لەبەردەم مزگەوتەکەدا بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند، بەهۆى ئەوەى نەخۆشى شەکرەى هەیە فشارى خوێنى بەرزبووەتەوە و بەهۆیەوە لەهۆش خۆى چووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لەوتارێکدا لەدواى نوێژى جەژن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، داوای داخستنى بنکە سەربازییەکەى تورکیا لە قەتەر لەلایەن سعودیە و وڵاتانى کەنداو، بێڕێزییە بەرامبەر وڵاتەکەی.
PM:06:53:25/06/2017
ئهم بابهته 7819
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت