هاوڕێیه‌كی گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ی سلێمانی به‌م شێوه‌یه باسی گه‌نجه‌كه ده‌كات
وێستگه نیوز-
هاوڕێیه‌كی گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ڵێت "ویستت ژیانێك دروستكه‌ی، به‌ڵام گیانیان لێ سه‌ندی!، گوناحی تۆ ئه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژیت، خۆشه‌ویستی تێیدا وه‌ڵامی گولـلەیه، ئاخر تۆ له نیشتمانێكدا پێشمه‌رگه‌ی كه یاسا تێیدا مه‌زاجییه".
سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح، هاوڕێی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی كوژرا، له‌ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی بۆ ئه‌و گه‌نجه نووسیوه.
سه‌رده‌شت ده‌ڵێت "ویستت ژیانێك دروستكه‌ی، به‌ڵام گیانیان لێ سه‌ندی!، جۆرێ دڵت ته‌نگ كردوم، هه‌ر ناڵێی جه‌ژنه. كاكه بێستون گیانت شاد".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "گوناحی تۆ ئه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژیت، خۆشه‌ویستی تێیدا وه‌ڵامی گولله‌یه، ئاخر تۆ له نیشتمانێكدا پێشمه‌رگه‌ی كه یاسا تێیدا مه‌زاجییه".
سه‌رده‌شت نووسیویه‌تی "كاكه بێستون ئیدی هه‌موو جه‌ژنێ یه‌كه‌م رۆژ یادی تۆیه. سوێی وا شیاوی دایكت نه‌بو، ئه‌و غه‌دره شیاوی باوك و خوشك و براكانت نه‌بوو".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئه‌و دڕنده‌یه ته‌نها تۆی نه‌كوشت، به‌ڵكو دڵی دایك و باوكێكی كوشت، دڵی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوشت، دڵی كه‌سێكی كوشت ته‌نها گوناهی ئه‌وه‌بوو ده‌یویست خوشكی بكوژ بخوازێ!"
له كۆتاییدا نوسیویه‌تی "هه‌رچی بڵێم وه‌ك وایه هیچ نه‌ڵێم، چونكه ئه‌م كاول بووه هه‌تا بێت خراپتر ده‌بێ. هه‌مو رۆژێ ئه‌م شاره به ئازاری كوشتن به‌خه‌به‌ردێ !!!!".
ئه‌مڕۆش نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری وێستگه نیوز ئاماده‌بوو رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌و رووداوه له گه‌ڕه‌كی وڵوبه رویداوه و وتی "رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، كوژراوه‌كه چۆته به‌رده‌م ماڵی بكوژه‌كه و ده‌مه‌قاڵێ دروستبووه و بكوژ ته‌قه‌ی له كوژراوه‌كه كردووه و كوشتویه‌تی".
ناوبراو وتیشی "بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
PM:09:49:25/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 146651
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت