نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوەزیرانی 2017،  نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووی‌ لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ برێنت بە 46 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی‌ پێوەکرا.

 هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی‌ ئەمریکی‌ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە 58 دۆلار.

ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016 ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کۆتایی.


AM:08:19:26/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 5755 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت