مێردمنداڵێك له سلێمانی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
وێستگه نیوزـ
له گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی مێردمنداڵێك له یه‌كه‌م شه‌وی جه‌ژندا كۆتایی به ژیانی خۆی هینا.
لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوكردووه‌ته‌وه كه شەوی 25ی حوزەیرانی 2017، مێردمنداڵیک لەگەڕەکی باخان لە شاری سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی، مێردمنداڵەکە به‌ناوی (م . م. ر ) تەمەنی 14 ساڵە و نیشته‌جێی گەڕەکی باخان-ه له نزیک قوتابخانەی یەکێتیی کچان بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.
دوای رووداوه‌كه‌ش دەستبەجێی ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری سلێمانی كردووه و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە .
AM:08:40:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 35179
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت