جه‌ژنه پیرۆزه‌ی كازم ساهیر
وێستگه نیوزـ
گۆرانیبێژی ناوداری عیراق و عه‌ره‌ب، كازم ساهیر، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆیه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه‌ی ئاراسته‌ی هه‌وادارانی كرد.
له پیرۆزباییه‌كه‌دا كه به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاراسته‌ی كردووه، كازم ساهیر هۆشداریی داوه له‌وه‌ی "خانه‌واده بێتاوانه‌كان" باجی كه‌ڵه‌كه بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی وڵاتانی عه‌ره‌ب بده‌ن و هیوای خواستووه ئه‌و وڵاتانه ببینێت كه وه‌ك یه‌ك خێزان" خۆشه‌ویستی و ئاشتی كۆیان بكاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یدا، ساهیر به‌پێویستی زانیووه منداڵان مافی خۆیان بۆ ژیانگوزه‌راندن وه‌ربگرن و له‌ژێر سه‌قفی ئارامی و چاودێرییه‌كی باش و بایه‌خ پێدان و خوێنده‌واریدا بژین.
AM:10:45:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 6691
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت