دوو خۆكوژ هێرشیانكرده‌سه‌ر باكوری بابل
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه دوو خۆكوژ هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی پارێزگای بابل و شکست بە هەوڵەکانیان هێنراوە.
عه‌مید سه‌عد معن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ی حوه‌زیرانی 2017، قه‌زای موسه‌یب-ی باكوری بابل دوو كه‌سی خۆكوژ ویستویانه هێرش ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام رێگریان لێگیراوه و نه‌گه‌یشتووه‌نه‌ته ئامانجه‌كه‌یان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه كه یه‌كێك له خۆكوژه‌كان به ماتۆڕسكیلێكه‌وه ویستویه‌تی خۆی بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس شكستیان به‌و هه‌وڵه هێناوه و كوشتویانه.
له هێرشه‌كه‌ی دیكه‌شدا خۆكوژێك كه سه‌رنشنێكی مه‌ده‌نیی له‌گه‌ڵدا بووه له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی پۆلیس به‌ناوی عه‌لا عه‌بدولحسێن عه‌باس، رێگریی لێكراوه، هه‌وڵه‌كه‌ی پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له هه‌ردوو هێرشه‌كه‌دا سێ كه‌س كوژراون و برینداربوون، كوژراوه‌كانیش هه‌ردوو خۆكوژه‌كه و سه‌رنشینه‌كه بووه و پۆلیسه‌كه‌ش كه رێگریی له یه‌كێك له خۆكوژه‌كان كردووه، بریندار بووه.
AM:10:55:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 5974
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت