"بێچوه شێرانی خه‌لافه‌ت" له گرته‌یه‌كی كوشتنی نوێ له ئه‌فغانستان ده‌ركه‌وتن
وێستگه نیوز ـ
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ‌دا، رێكخراوی داعش دوو گه‌نج له‌لایه‌ن دوو منداڵه‌وه ده‌كوژێت كه به "بێچوه شێرانی خه‌لافه‌ت" ناسراون.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، دوو "بێچوه شێره‌كه‌ی خه‌لافه‌ت " ده‌مانچه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه و سه‌ره‌تا له پشته‌وه قژی دوو گه‌نجه‌كه راده‌كێشن و له به‌رده‌م ده‌رگای بیانه‌یه‌كدا له‌سه‌ر چۆن دایانناون و ئاڵای رێكخراوی داعش‌یش له‌ته‌نیشتیانه‌وه‌یه.
هه‌ردوو "بێچوه شێره‌كه‌ی خه‌لافه‌ت" جلی ره‌شیان له‌به‌ردایه و دوو گه‌نجه‌كه‌یان به سیخوڕ تۆمه‌تبار كردووه، پێش ئه‌وه‌ش گولـله له پشته‌وه به‌سه‌ریانه‌وه بنێن، یه‌كێك له منداڵه‌كان وتویه‌تی "تۆبه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌ن ئه‌مه چاره‌نوستان ده‌بێت".
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه رێكخراوی داعش منداڵه مێشك شۆردراوه‌كانی ناو "بێچوه شێرانی خه‌لافه‌ت" بۆ كوشتنی بارمه‌ته‌كانی له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌خات، به‌ڵكو له چه‌ندین گرته‌ی دیكه‌دا ئه‌و كاره‌یان كردووه، داعش‌یش ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ته‌واوی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك و كاری توندوتیژی راهێناوه.
له وێنه‌یه‌كی دیكه‌شدا سێ گه‌نجی دیكه به چاوبه‌ستراوه‌یی ده‌رده‌كه‌ون كه له‌به‌رده‌م چوار چه‌كداری دیكه‌ی داعش، كه چه‌كی قورستریان پێیه، له‌سه‌رچۆك دانراون و وا ده‌ركه‌وتووه كه به‌و چه‌كانه ئه‌و سێ گه‌نجه كوژرابێتن.
PM:01:47:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 79510
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت