به‌ وێنه‌.. بارزانی‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژن له‌كوێ ده‌ركه‌وت


وێستگه‌ نیوز-  

مه‌سعود بارزانی‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین و بارزانییه‌كان ده‌ركه‌وت.
 
په‌یجێكی‌ نزیك له‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك دوو وێنه‌ی‌ بارزانی‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژندا بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌ یه‌كێكیاندا نووسیویه‌تی‌ "ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی‌ له‌گه‌ڵ پۆلێك پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان".

له‌ وێنه‌كه‌دا سیداد بارزانی‌، برای‌ بارزانی‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ریزی دانیشتووه‌كاندایه‌.



په‌یجه‌كه‌ له‌ وێنه‌ی‌ دووه‌میشدا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركه‌وتنی بارزانی له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا نوسیویه‌تی‌ "ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی".


PM:02:56:26/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 55914 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت