قایمقامی پێشووی چۆمان كۆچی دوایی كرد
عه‌بدولواحید گوانی، قایمقامی پێشووی چۆمان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
عه‌بدولواحید گوانی، قایمقامی پێشووی چۆمان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له وڵاتی نه‌مسا كۆچی دوایی كرد.
شاخه‌وان سه‌لمان، ئامۆزای عه‌بدولواحید گوانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له وڵاتی نه‌مسا عه‌بدولواحید گوانی قایمقامی پێشووی چۆمان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه و له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.
وتیشی: "له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له زیندان ئاویان پێنه‌دابوو به‌و هۆیه‌وه نه‌خۆشی گورچیله‌ی هه‌بوو، به‌ڵام ساڵی رابردوو نه‌خۆشییه‌كه دۆخی ته‌ندروستی خراپتر كرد".
به وته‌ی ئامۆزاكه‌ی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نه‌مسا و كه‌سوكاری له گفتوگۆدان بۆ چۆنیه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ كوردستان.
عه‌بدولواحید گوانی خاوه‌نی هه‌شت منداڵه و له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌ی 12 ساڵ قایمقامی چۆمان بووه و ساڵی رابردوو گۆڕانكاری له پۆسته‌كه‌دا كرا، ناوبراو سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی ناشناڵ پاركی هه‌ڵگورد- سه‌كرانه كه پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌ییه.
PM:03:13:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 35182
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت