وێستگه نیوز-
ئارینا بێژه‌ری شۆخ و شه‌نگی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24 به‌ماچێك یادی رۆژی خۆشه‌ویستی خۆی كرده‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره بێژه‌ره‌كه‌ی كۆمار كه ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌و هه‌مان پیشه له‌هه‌مان كه‌ناڵ كارده‌كات.
ئارینا حه‌مید له‌ڕێگه‌ی په‌یجه‌كه‌ی خۆیه‌وه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ئەو رۆژەی خوا جارێکیکە منی ژیاندەوە، تۆی هێنایە ژیانم و جارێکیکە بە منی ووت کە جیاواز لە زۆۆۆربەی کەسەکانیکە منی خۆش ئەوێ.".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە ژیانم تێیدا گۆڕا و هەنگاوم نا بەرەو خۆشبەختی، سوپاس بۆ خوا کە تۆی هێنا، سوپاس بۆ تۆش کە هەی هەناسەکەم.
ئارینا له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌یدا وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاكرده‌وه كه ده‌می بۆ ڕومه‌تی بردووه‌و ماچی ده‌كات.
ئارینا یه‌كێكه له راگه‌یاندنكاره دیاره‌كان و له‌ئێستادا له كه‌ناڵی كوردستان 24 بێژه‌ری هه‌واڵه‌كانه و پێشتریش له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و رووداو بێژه‌ر بووه و هاوكات هاوسه‌ری كۆمار نادره كه پێشكه‌شكاری هه‌مان كه‌ناڵه و ماوه‌یه‌كیش كاری ئارایشتگای كردووه
PM:03:35:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 69046
جار خوێنراوه‌ته‌وه