دیاله.. تۆڕێكی "مه‌ترسیدار"ی رفاندنی مرۆڤ ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز ـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له سنووری پارێزگای دیاله، تۆڕێكی "مه‌ترسیدار"ی رفاندنی مرۆڤیان ده‌ستگیركرد كه ژماره‌یان پێنج كه‌س بوو.
میدیاكانی عیراق له زاری لیوا روكن جاسم سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله، بڵاویان كرده‌وه: هێزه ئه‌منیه‌كان به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری توانیویانه تۆڕێكی رفاندنی مرۆڤ له‌به‌عقوبه ده‌ستگیربكه‌ن.
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئه‌م تۆڕه مه‌ترسیداره كاریان رفاندنی مرۆڤ بووه له‌به‌رامبه‌ر پاره یان كوشتن‌یان له‌سنوری ته‌واوی پارێزگای دیاله و ژماره‌یان پێنج كه‌سه".
له عیراق رفاندنی مرۆڤ و ئازادكردنی به پاره دیارده‌یه‌كی نوێ نییه و چه‌ندین جار دووباره بووه‌ته‌وه.
PM:06:45:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 10862
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت