دهیان كۆچبهر له دهریای ناوهڕاست رزگاركران
وێستگه نیوز ـ
هێزە دەریاییەکانی ئێرلەندا و ئیسپانیا دهیان900 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست رزگاردەکەن، تەرمی دوو کۆچبەریش دەدۆزنەوە.
هێزە دەریاییەکانی ئیسپانیا لە نزیک کەنارئاوییەکانی لیبیا لەنێو دەریای ناوەڕاست 229 کۆچبەر لە خنکان رزگاركرد، دوای رزگارکردنیان کۆچبەرەکان بۆ کەشتییەکی سویدی گوازراونەتەوە و لەوێشەوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکراون.
بە وتەی بەرپرسانی هێزی دەریایی ئیسپانیا، لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا تەرمی دوو کۆچبەریشیان دۆزیوەتەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ دووشهممه 26ی حوزهیرانی 2017، وەزارەتی بەرگریی ئیرلەندا رایگەیاند، کەشتییەکیان توانیویەتی 712 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست لە نزیک لیبیا لە مردن رزگاربکەن.
وەزارەتی بەرگریی ئیرلەندا دەشڵێت، "ئەو کارەی سوپای وڵاتەکەی لە چوارچێوەی ئەو هەوڵە نێودەوڵەتییەدا بووە کە دەدرێن بۆ رزگارکردن و هاوکاریکردنی کۆچبەران".
ئهوهش هاتووه: لەناو کۆچبەرەکاندا 14 ژنی دووگیان هەبوون، جگە لە ژمارەیەک منداڵ.
PM:07:34:26/06/2017
ئهم بابهته 6134
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت