مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر كوژرانی پاسه‌وانه‌كه‌ی هاته ده‌نگ
وێستگه نیوز-
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ر كوژرانی پاسه‌وانێكی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت "برایه‌كی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌كی به‌نده، به‌كاره‌ساتێكی ناخ هه‌ژێن، بووه قوربانی كۆنه‌په‌رست".
مه‌لا به‌ختیار له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بۆ پاسه‌وانه كوژراوه‌كه‌ی نووسیوه و رایگه‌یاندووه "به‌داخ و ئه‌سه‌فێكی زۆره‌وه، له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا، برایه‌كی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌كی به‌نده، به‌كاره‌ساتێكی ناخ هه‌ژێن، بووه قوربانی كۆنه‌په‌رستی و گیانی پاكی به خاك سپارد، هیوادارم ئه‌مه دوا ناخۆشی كه‌سوكاری جوانه‌مه‌رگ و هه‌موو لایه‌كمان بێت. ڕۆحت شاد كاكه بێستون".
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی گه‌نجێك كوژرا، دوای رووداوه‌كه‌ش نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، كوژراوه‌كه چوەته به‌رده‌م ماڵی بكوژه‌كه و ده‌مه‌قاڵێ دروستبووه و بكوژ ته‌قه‌ی له كوژراوه‌كه كردووه و كوشتویه‌تی، بكوژیش ده‌ستگیركراوه".
PM:09:00:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 68918
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت