مامۆستایانی ئاینی باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وا بڕیاره له وتاری رۆژی هه‌ینی داهاتوودا مامۆستایانی ئاینی له ژێر رێنمایی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی باسی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ته‌وه‌ره‌كانی هه‌ینی داهاتوو 30-6-2017 پێكدێن له (ئیسلام ئاینی ئازادییه، به‌هه‌شتی دنیا ماڵ و خێزانه، ئایا صه‌دقه ته‌نها به پاره ده‌كرێت؟).
بۆ ته‌وه‌ری یه‌كه‌میشیان روونیكرده‌وه، هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، بۆیه مامۆستایانی ئاینیش له‌ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن كه مافێكی ره‌وای گه‌لی كورده.
بڕیار وایه رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمیته‌یه‌ك بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی دروست ده‌كرێت.
PM:10:10:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 45710
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت