غالب محەمەد: 50 تەنکەر بەنزینی کوالیتی خراپی کۆمپانیای قەیوان لە پەروێزخان دەستیبەسەرداگیراوە
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌مرۆ زیاتر له 50 تەنكەر بەنزینی كوالێتی خراپ لەخاڵی سنوری په‌روێزخان دەست بەسەردا گیراوه و سەرجەمیشیان لە لایەن کۆمپانیای قەیوانەوە هاوردەکراوە.
غالب محەمەد، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە راشیگەیاندووە، "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بێ ئه‌وه‌ی بیر له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بکاتەوە ده‌ستی کردووه به گۆڕینی رێنمایی بۆ ئه‌وه‌ی ئەو تەنکەرانەی داخلی کوردستان دەکرێن".
ئەوەشی وتووە: "گۆڕینی رێنمایی بۆ هاتنه‌ژوره‌وه‌ی به‌نزینی کوالێتی خراپ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانه‌وه لە کاتێکدایە ده‌بێت وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌ش بزانێت که یه‌ک فیول په‌مپ یان یه‌ک ئۆتۆمبێل بسوتێت ئه‌وان به‌رپرسی یه‌که‌من له به‌رده‌م هاوڵاتیان".
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی ئەوەشی وتووە، "دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری خاڵه‌ی سنووری په‌روێزخان قسه‌م کرد به سوپاسه‌وه و جێی ده‌ست خۆشیه وتی به هیچ شێوه‌یه‌ک نایه‌ڵین بێته‌ژووره‌وه و ده‌بێت وه‌زاره‌ت دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ کۆمپانیاکان بکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە دەست بەجێ ئەو تەنکەر بەنزینانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتی ئێران.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە ماوەی رابردووش‌دا 54 تەنکەری تری هاوشێوە لە بازگەی عەربەت دەستی بەسەردا گیرا و دواتر رەوانەی ئێران کرانەوە.
ساڵی رابردووش بەهۆی خراپی بەنزین و تێکەڵکردنی چەند مادەیەکی زیانبەخش لەگەڵ بەنزین ئۆتۆمبێلی چەندین هاوڵاتی سوتان و بە سەدان فیول پەمپیش لە کارکەوتن.
PM:11:09:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 10674
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت