سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاریگه‌رترین قسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ری ئاشكرا ده‌كات
یوسف محه‌مه‌د
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كاریگه‌رترین قسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات له‌سه‌ری كاتێك ویستوویه‌تی داوایه‌كی ڕه‌تبكاته‌وه.
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین وتووی: "ڕۆژێك نه‌وشیروان موسته‌فا، ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و داوای كرد سه‌ردانی بكه‌م، كه ئه‌وكات به‌هۆی سه‌رقاڵیم به خوێندنی دكتۆراوه خۆم له كاركردنی حیزبی دوورخستبویه‌وه".
وتیشی: "كاك نه‌وشیروان بانگی كردم و وتی كه پێی باشه، من سه‌رۆكایه‌تی لیستی گۆران بكه‌م، به‌ڵام داوامكرد كه كه‌سێكی تر دیاری بكرێت و هه‌وڵمدا ڕازیبكه‌م، به‌ڵام وتی بیری لێبكه‌ره‌وه".
یوسف محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دواتر وه‌ڵامی من ئه‌وه‌بوو به‌هۆی دكتۆراكه‌مه‌وه ناتوانم سه‌رۆكایه‌تی لیست بكه‌م، به‌ڵام كاك نه‌وشیروان به نیگه‌رانییه‌وه وتی (خۆ دكتۆراكه‌ی تۆ له‌وه‌ی ئێمه گرنگتر نییه) ئه‌م قسه‌یه زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو، چونكه كاك نه‌وشیروان كاتی خۆی له نه‌مسا بووه زانكۆی به‌جێهێشتوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاخ ".
19ی مانگی ئایاری رابردوو نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆچی دوای كردوو و له ئێستاشدا یوسف محه‌مه‌د به‌رده‌وامه له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڵام ڕێگه نادرێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
سه‌رچاوه: NRT
AM:08:35:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 26918
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت