كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2017/6/27 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له شاری كه‌ركوك ده‌بێت كه 47 پله‌ی سه‌دییه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه به‌هه‌مان شێوه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و به‌راورد به‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
AM:10:20:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 7058
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت