هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی 50 هه‌زاری تێپه‌ڕاند
هاوینەهەواری ئه‌حمه‌د ئاوا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا زیاتر له په‌نجا هه‌زار گه‌شتیار روویانكردۆته سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئارام شوانی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به پێی ئاماره‌كان له ڕۆژانی 22-6 تا 26-6 كۆی هاتنی گه‌شتیاران بۆ سنووری پارێزگاكه زیاتر له په‌نجا هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
ئارام شوانی وتی: "پێده‌چێت ئه‌مساڵیش شاری سلێمانی به پله‌ی یه‌كه‌م بێت له ڕاكێشانی زۆرترین گه‌شتیار بۆ سنوره‌كه".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری سلێمانی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هێشتا سێ ڕۆژی دیكه‌ش ماوه بۆ وه‌رگرتنی ئاماره‌كان.
ناوبراو روونیكرده‌وه تائێستا زۆربه‌ی گه‌شتیاره‌كان بریتین له گه‌شتیارانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق كه له بازگه‌ی تاسڵوجه‌وه هاتوونه‌ته شاری سلێمانی، ئه‌وه له كاتێكدایه جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ساڵی رابردوو 44 هه‌زار و 677 گه‌شتیار هاتوون.
له سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه چه‌ند هاوینه‌هه‌وارێكی گه‌شتیاری لێیه و سه‌ره‌كیترینیان ئه‌حمه‌د ئاوا و دوكان كه ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر روویان تێده‌كه‌ن.
PM:12:21:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 12750
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت