وه‌فدێكی هه‌ڵه‌بجه به‌شداری ساڵیادی كیمیابارانی سه‌رده‌شت ده‌كات
وێستگه‌نیوز- كامه‌ران كه‌ریم
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایكرد، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوخه‌می وه‌فدێك له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌شداریكردن له ساڵیادی كیمیابارانی سه‌رده‌شت له وڵاتی ئێران بۆ ئه‌و شاره به‌ڕێكه‌وتن.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به وێستگه‌نیوز- ی راگه‌یاند: "ئه‌مرۆ 27-6 وه‌فدێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر په‌رشتی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان كه پێكهاتبوون له سه‌رۆك و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی باڵا و پارێزه‌ر به‌كر حه‌مه‌سدیق و كامه‌ران ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ده‌سته‌یه‌ك له رۆشنبیران و پارێزه‌ر و چالاكوانان و كه‌سایه‌تی هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ردان به‌ره‌و شاری سه‌رده‌شت له وڵاتی ئێران به‌ڕێكه‌وتین".
وتیشی: "مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌مان به‌شداریكردنمانه له ساڵیادی تاوانی كیمیابارانی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچووی به‌عس و گه‌یاندنی هاوخه‌می پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هاوڵاتیانی به خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شته".
شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له میانی
شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و رژێمی سه‌دام، كیمیابارانكرا و زیاتر له
110 هاووڵاتی شه‌هید و نزیكه‌ی 8 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
PM:12:39:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 7030
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت