"ته‌رمی ئه‌و ژنه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی به‌چه‌قۆ كوژرا هێشتا له پزیشكی دادییه"
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادیی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن، هێشتا ته‌رمی ئه‌و ژنه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا به چه‌قۆ كوژران له پزیشكی دادییه، به‌ڵام ته‌رمی مێرده‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
د.محه‌مه‌د نوری له په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادیی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "ته‌رمی ئه‌و ژنه هێشتا له پزیشكی دادییه و له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌رمی پیاوه‌كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كه‌سوكاری وه‌ریانگرتۆته‌وه".
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ته‌رمی ژنه‌كه‌ش، ناوبراو وتی: "به‌پێی یاسای پزیشكی دادیی، هه‌ر ته‌رمێك تا 60 رۆژ كه‌سوكاری وه‌رینه‌گرنه‌وه، دادوه‌ر بڕیار ده‌دات كه شاره‌وانی به‌خاكی بسپێرێت".
شه‌وی هه‌ینی رابردوو له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی ته‌رمی ژن و پیاوێك له ماڵی خۆیاندا دۆزرانه‌وه كه دواتر ده‌ركه‌وت به چه‌قۆ كوژراون و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرن، به‌ڵام چه‌ند مانگێكه له سلێمانی نیشته‌جێن و خاوه‌نی دوو منداڵن.
دوو رۆژ دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیسی سلێمانی چوار گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد، دواتر پۆلیسی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی هه‌ولێر سێ گومانلێكراوی دیكه‌یان له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرد كه دوویان برای ژنه‌كه و یه‌كێكیشیان برای پیاوه‌كه بوو، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسیش هۆكاری رووداوه‌كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
PM:12:51:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 73706
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت