نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به داعش له موسڵ و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی
موسڵ
وێستگه نیوز ـ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عیراق رایگه‌یاند كه ژماره‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له موسڵی كۆن به ده‌یان چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه له ناوچه‌یه‌كدا كه رووبه‌ڕه‌كه‌ی 600 مه‌تر زیاتر نییه و خانووه‌كانی به‌یه‌كداچوون و كۆڵانه‌كانی ته‌سكه، خۆیان حه‌شارداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چوار فیرقه‌ی جه‌نگی سه‌ر به پۆلیسی فیدڕاڵی ده‌روازه‌كانی موسڵی كۆنیان كۆنترۆڵ كردووه و دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای عیراق له شه‌قامی فاروق له ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵگا بازرگانییه‌كانی سه‌رجخانه وه‌ستاون.
سه‌رچاوه‌كه پێشبینی كرد هێزه عیراقییه‌كان له سێ میحوه‌ره‌وه پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بگه‌نه شه‌قامی كۆرنیش له‌سه‌ر رووباری دیجله.
دوێنێ دووشه‌ممه‌ش فه‌ریق روكن عه‌بدولغه‌نی ئه‌لئه‌سه‌دی فه‌رمانده‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراق پێشبینی كرد كه شه‌ڕی موسڵ له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆتایی بێت و هه‌موو ناوچه‌كانی بكه‌ونه‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه عیراقییه‌كان.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری فه‌ریق روكن عه‌بدولغه‌نی ئه‌لئه‌سه‌دی بڵاویكرده‌وه كه "موسڵ و به دیاریكراوی موسڵی كۆن ناوچه‌یه‌كی زۆر كه‌می ماوه كۆنترۆڵ بكرێته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان له سێ میحوه‌ردا له‌سه‌ر یه‌ك هێڵن به‌دیاریكراوی له سه‌ر شه‌قامی فاروقن".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق رایگه‌یاند كه كۆتایی رێكخراوی داعش له عیراق له ئان و ساتدایه، هاوكات نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ژیانی ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌وه ده‌ربڕی كه هێشتا ئابڵوقه‌دراون.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:01:54:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 6542
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت