به‌ڤیدیۆ... هاوڵاتییه‌كی لیبیی به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه ئاگری له‌خۆی به‌ردا
وێستگه نیوز ـ
لقی ته‌رابلوسی ده‌سته‌ی سه‌لامه‌تی نیشتمانی لیبیا رووداوی خۆسووتاندنی هاوڵاتییه‌كی له گۆڕه‌پانی شوهه‌دای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته پشتڕاست كرده‌وه كه دوێنێ ئێواره ئاگری له خۆی به‌رداوه.
لقی ته‌رابلوسی ده‌سته‌ی سه‌لامه‌تی نیشتمانی لیبیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكرده‌وه كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوكرایه‌وه و تیایدا هاوڵاتییه‌ك ئاگر له جه‌سته‌ی به‌رده‌دات و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ورییه‌وه‌ن هه‌وڵی كوژرانه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه ئه‌هلییه‌كان باسیان له‌وه كرده‌وه ئه‌و هاوڵاتییه كه له‌لایه‌ن كه‌سه‌كانی چوارده‌وری رزگاركراوه، به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه به‌نزینی كردووه به جه‌سته‌یدا و ئاگری له خۆی به‌رداوه.
تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی ورده‌كاری رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی وتی: "پیاوه‌كه لیبیه و له ناوه‌ڕاستی چله‌كانی ته‌مه‌نیدایه و پزیشكه‌كان له هه‌وڵدان چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ن، چونكه به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سووتاوه".
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:02:54:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 25882
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت