به‌رپرسێكی یه‌كێتی زانایان: ناكرێت كه‌س له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بكوژرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی، كه‌سێك بكوژرێت، به‌ڵكو له ئیسلامدا بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك چاره‌سه‌ر دانراوه.
مه‌لا عه‌تا پێنجوێنی، جێگری به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كوشتن له ئیسلامدا ناڕه‌وایه و ناكرێت كه‌سێك له‌سه‌ر ده‌مه‌بۆڵه‌ی ئاسایی، یاخود كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زۆجار به‌داخه‌وه له‌سه‌ر قه‌رز یاخود به‌بیانوی شه‌ره‌فه بكوژرێن.
مه‌لا عه‌تا پێنجوێنی وتی: "له ئیسلامدا كوشتن نه‌شیاو و نه‌گونجاوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌و كه‌سانه سنوره‌كانیش ببه‌زێنن ئیسلام رێگه‌چاره‌ی داناوه و ناكرێت كوشتنی لێبكه‌وێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زۆرجار كه‌سێك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌كوژرێت، له ئاینی ئیسلامدا گونجاوه كه‌سێك له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بكوژرێت؟ مه‌لا عه‌تا وتی: "ناكرێت كه‌سێك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی بكوژرێت چ ئافره‌ت بێت یان كوڕه‌كه، یان له‌سه‌ر نامه‌ی خۆشه‌ویستی كه له مۆبایلی ئافره‌تدا ده‌بینرێت زۆرجار كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه په‌نا بۆ كوشتنی ئافره‌ته‌كه ده‌به‌ن كه ئه‌وه‌ش نه‌شیاوه".
جێگری به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی وتیشی: "راسته ئیسلام پێی باش نییه كوڕ و كچێك بكه‌ونه نێو كاری هه‌ڵه‌وه، به‌ڵام كوشتنیش چاره‌سه‌ر نییه".
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی ته‌رمی ژن و پیاوێك له ماڵی خۆیاندا دۆزرانه‌وه كه دواتر ده‌ركه‌وت به چه‌قۆ كوژراون و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرن، به‌ڵام چه‌ند مانگێكه له سلێمانی نیشته‌جێن و خاوه‌نی دوو منداڵن.
له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه پۆلیسی سلێمانی و هه‌ولێر حه‌وت گومانلێكراویان له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستگیركرد كه دوویان برای ژنه‌كه و یه‌كێكیشیان برای پیاوه‌كه بوو، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسیش هۆكاری رووداوه‌كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووش گه‌نجێكی دیكه له گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی كوژرا و پاشان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بكوژه‌كه ده‌ستگیركرا، به‌وته‌ی پۆلیس رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
PM:03:33:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 10526
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت