كرێكارێك له‌ گۆمێكی ئاودا خنكا

‌فۆتۆ: گوگڵ

وێستگه‌ نیوز – به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ كرێكارێك كه‌ به‌هۆی گه‌رماوه‌ په‌نای بۆ مه‌له‌كردن بردووه‌ له‌ گۆمێكی ئاودا خنكا.

رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند كه‌ "دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ له‌گوندی گه‌رمك سه‌ربه‌ ناحیه‌ی زنانه‌ له‌ كفری هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (سه‌لام مه‌حه‌مه‌د) له‌دایكبووی 1998 له‌گۆمێكی ئاودا خنكا".

رائید عه‌لی جه‌مال قدووری وتی‌: "ناوبراو له‌ ره‌گه‌زی عه‌ره‌به‌ و خێزانداره‌ دانیشتووی دوزخورماتووه‌ و له‌وگونده‌ كرێكاری كردووه‌".
وتیشی‌: "به‌هۆی گه‌رماوه‌ په‌نای بۆ مه‌له‌كردن بردووه‌ و له‌ئه‌نجامدا خنكاوه‌".

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "له‌ئێستادا پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌و كه‌سووكاریشی سكاڵایان له‌سه‌رهیچ كه‌سێك تۆمارنه‌كردووه‌".


PM:03:53:27/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 9842 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت