ته‌رمی عه‌بدولواحید گوانی گه‌ڕێندرایه‌وه كوردستان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ته‌رمی عه‌بدولواحید گوانی، قایمقامی پێشووی چۆمان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه كوردستان و بڕیار وایه سبه‌ی له شارۆچكه‌ی سۆران به‌خاك بسپێردرێت.
شاخه‌وان سه‌لمان، ئامۆزای عه‌بدولواحید گوانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی عه‌بدولواحید گوانی گه‌یشتۆته كوردستان، هه‌ر ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ شارۆچكه‌ی سۆران و سبه‌ینێ له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا به‌خاك ده‌سپێردرێت.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی 2017 له وڵاتی نه‌مسا عه‌بدولواحید گوانی قایمقامی پێشووی چۆمان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه و له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
هه‌ر رۆژی یه‌كشه‌ممه شاخه‌وان سه‌لمان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس عه‌بدولواحید گوانی له زیندان ئاویان پێنه‌دابوو به‌و هۆیه‌وه نه‌خۆشی گورچیله‌ی هه‌بوو، به‌ڵام ساڵی رابردوو نه‌خۆشییه‌كه دۆخی ته‌ندروستی خراپتر كرد".
عه‌بدولواحید گوانی خاوه‌نی هه‌شت منداڵه و له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌ی 12 ساڵ قایمقامی چۆمان بووه و ساڵی رابردوو گۆڕانكاری له پۆسته‌كه‌دا كرا، ناوبراو سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی ناشناڵ پاركی هه‌ڵگورد- سه‌كرانه كه پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌ییه.
PM:04:44:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 14166
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت