سامان سیوهیلی: داوای دامهزراندنی حهوت ههزار مامۆستامان كردووه
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد كه داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە حەوت ھەزار ماموستایان بۆ دابمەزرێنێ و ئێستاش چاوەڕێی وەڵامی حكومهتن.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ساڵانە لە سەرهتای مانگی ھەشتەوە فۆڕمی گواستنەوەی ماموستایان بەسەر بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە دابەش دەکرێت.
وتیشی: ئەم گواستنهوهیه بەگوێرەی پێویستی بەڕێوبەرایەتییەکانەوە دەبێت، لەبەرئەوەش كه میلاکی نوێ و دامەزراندن نییە، بۆیە هەر مامۆستایەک راژەی گواستنەوەی بۆ دەکرێت بە مەرجێک قەزاو ناحیەکان رەزامەندی بۆ گواستنەوەی راژەیان بدەن.
لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایان بە گرێبەست، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، وەک وەزارەت لە مانگی پێنجەوە داوامان کردووە حەوت هەزار مامۆستا وەک گرێبەست دابمەزێندرێن، ئێستایش چاوەڕێی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانین.
PM:05:02:27/06/2017
ئهم بابهته 6062
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت