كچه‌ ئێزدییه‌كی دیكه‌ لە ده‌ستی داعش رزگاركرا


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یرانی 2017 کچه‌ کوردێكی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعشدا رزگاركرا كه‌ خەڵکی ناوچه‌ی حەردانی سەر بە قەزای شنگالە.

حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ئازادکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی  له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "توانیمان ئەمڕۆ کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی بەناوی (ر.ع) کە تەمەنی 17 ساڵە و خەڵکی حەردانی سەر بە قەزای شنگالە لەدەستی داعشدا رزگار بکەین."

وتیشی: ئەو کچە نزیکەی سێ ساڵ ده‌بێت لە دەستی داعشدا بوو و وه‌ك نوێترین ئاماری كچه‌ رزگاركراوه‌كانی ده‌ستی داعشیش ئاشكرایكرد كه‌ تائێستا  سێ هه‌زار و 38 کەس لەدەستی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ رزگار کراون.


PM:05:13:27/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 10762 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو