ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: تائێستا 140 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته كوردستان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی چوار رۆژدا 140 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و پێشبینیش ده‌كه‌ن ژماره‌كه زۆرتر به‌رز بێته‌وه.
نادر رۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، له رۆژانی 23-6 تا 26-6-2017 زیاتر له 140 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ژماره‌كه زۆر به‌رز بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م جه‌ژنه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌شتیاران سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆربه‌ی گه‌شتیاران خه‌ڵكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق بوون، به وته‌ی رۆستی، جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ساڵی رابردوو 122 هه‌زار گه‌شتیار هاتبوونه كوردستان.
ئه‌مڕۆ ئارام شوانی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، به پێی ئاماره‌كان له ڕۆژانی 22-6 تا 26-6 كۆی هاتنی گه‌شتیاران بۆ سنووری پارێزگاكه زیاتر له په‌نجا هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
ئارام شوانی وتی: "پێده‌چێت ئه‌مساڵیش شاری سلێمانی به پله‌ی یه‌كه‌م بێت له ڕاكێشانی زۆرترین گه‌شتیار بۆ سنوره‌كه".
PM:07:21:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 5658
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت