په‌رله‌مانتارێك هۆشداری له‌وشكبوونی ئاوی زێی بچوك ده‌دات
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ره‌خنه‌ی له گرتنه ته‌واوی ئاوی زێی بچوك له عیراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گرت و هۆشداریی ئه‌وه‌یدا كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌ڵوێستی نه‌بێت ره‌نگه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئاوی ئه‌و زێیه وشك بكات.
ئه‌مین به‌كر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ماوه‌ی چوار رۆژه حكومه‌تی ئێران به‌واوی ئاوی زێی بچوكی له عیراق گرتووه‌ته‌وه حكومه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ لێی بێده‌نگه.
وتیشی، ئاوی زێی بچوك كه له سنوره‌كانی ئێرانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵی و دێته عیراقه‌وه، به قه‌ڵادزه و رانیا و دوكاندا ده‌ڕوات تا ده‌گاته روباری دیجله، هه‌ربۆیه ئاوی ئه‌و زێیه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ روباری دیجله.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی كه حكومه‌تی ئێران ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك كار بۆ بنیادنانی دوو به‌نداوی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و زێیه ده‌كات، پێشتریش حكومه‌تی عیراقمان له مه‌ترسییه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو تا مه‌ترسییه‌كه بوو به راسته‌قینه.
به‌وته‌ی ئه‌مین به‌كر، پێشتر ئه‌و ئاوی له زێی بچوكه‌وه ده‌هاته ده‌ریاچه‌ی دوكان له چركه‌یه‌كدا 30 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه بووه، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه سفره، ئه‌وه‌ش كه له عه‌مباری ئاوی دوكاندا ماوه به‌شی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری سلێمانی ناكات و ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا زێی بچوك وشك ده‌كات.
ئاشكراشیكرد كه ئه‌و به‌نداوه‌ی ئێران له شاری سه‌رده‌شت له‌سه‌ر زێی بچوك دروستكراوه، پێی ده‌وترێت به‌نداوی كۆلكه و تاوانی عه‌مباركردنی 800 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌ی هه‌یه و ماوه‌ی یه‌ك مانگی ده‌وێت تا به‌نداوه‌كه پڕ ده‌بێت، حكومه‌تی ئێرانیش به‌نیازه ئه‌و ئاوه ئاراسته‌ی ده‌ریاچه‌ی ورنه بكات كه چه‌ند ساڵێك وشك بووه و ده‌یه‌وێت به ئاوی زێی بچوك بیبوژێنێته‌وه.
ئه‌مین به‌كر ره‌خنه‌ی له بێده‌نگیی حكومه‌تی عیراق و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو گرت و ئه‌وكاره‌ی حكومه‌تی ئێرانی به پێشێلكردنی ئاشكرای مافی عیراق له‌پشكی ئاو له‌قه‌ڵه‌مدا كه به‌هیچ جۆرێك ره‌چاوی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به ئاوه سنورییه‌كان ناكات، هۆشداریشدا كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌ڵوێستی نه‌بێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و زێیه وشك ده‌كات، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا كه جوتیارانی ناوچه زۆنگاوه‌كان به‌ده‌ست كه‌میی ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن.
سه‌رچاوه‌كانی ئاوی زێی بچوك له باكوری خۆرئاوای ئێرانن و به‌درێژایی 402 كیلۆمه‌تر له خاكی عیراقدان، یه‌كێكیشه له سه‌رچاوه گرنكه‌كانی ئاوی روباری دیجله كه له باكوری بێچی و دوای تێپه‌ڕبوونی به ئاڵتون كۆپریدا ئاوی زێیه‌كه ده‌چێته‌وه ناو دیجله و یه‌كێكیشه له گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك.
دەربارەی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لەلایەن ئێرانەوە، وەزیری کشتوکاڵ سەردانی زیێی بچوکی کرد‌و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: پێدەچێت گرتنەوەی ئاوەکە هۆکاری سیاسی بێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 25ی حوزه‌یرانی 2017، عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لەلایەن ئێرانەوە، سەردانی قەڵادزێی کرد‌و دوای کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە سەردانی زیێی بچوکی کرد.
دواتر، عەبدولستار مەجید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی:"هەوڵکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی چڕکردوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و ئەوانیش بەڵێنی چارەسەرکردن و بەردانەوەی ڕێژەیەک ئاویان پێداوین لەهەفتەی داهاتوودا".
هه‌ربۆ ئه‌و پرسه رۆژی شه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2017، شوان قه‌ڵادزێی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان به یاوه‌ری د.عه‌بدوڵا وه‌رتی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گرفتی گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوك سه‌ردانی حه‌مید ره‌زایی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت، كردووه.
شوان قه‌ڵادزێی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گرفتی گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووك و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی بووه له‌سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتوانی قه‌ڵادزێ و به‌رهه‌می جوتیارانی ده‌شتی پشده‌ر و بیتوێن به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی.
قه‌ڵادزێی وتی "ره‌زایی به‌ڵێنیدا به‌په‌له له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ی له تاران و پارێزگاری ورمێ و به‌رپرسانی شاری سه‌رده‌شت گفتوگۆ بكات و كۆتایی به‌كێشه‌كه بهێنن".
وه‌ك شوان قه‌ڵازدێی ئاماژه‌ی بۆ كرد، ئه‌وان پێیان راگه‌یاندووه كه خه‌ڵكی پشده‌ر چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی مه‌رزی كێلێی نێوده‌وڵه‌تین، نه‌ك ئابڵوقه‌ی ئاویان بخرێته سه‌ر، به‌تایبه‌تیش كه قه‌ڵادزێ له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق- ئێران زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه.
له‌رۆژی 22-6-2017ه‌وه حكومه‌تی ئێران به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاوی زێی بچوكی له نزیك شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گرتۆته‌وه و به‌وته‌ی به‌رپرسانی ناوچه‌ی پشده‌ریش، گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یان ده‌بێت.
PM:07:58:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 9966
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت