پۆلیسی هه‌ولێر: پلانه ئه‌منییه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بوو
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێَزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نن، له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا هیچ رووداوێك رووینه‌داوه و پلانه ئه‌منییه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووه.
رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، له رۆژانی جه‌ژندا هیچ حاڵه‌تێكی كوشتن و خۆكوشتن و شه‌ڕ رووینه‌داوه و ره‌وشی شاره‌كه‌یان ئارام بووه و ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ی دایان‌نابوو سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه چووه.
له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا له شاری سلێمانی دوو رووداو روویاندا، یه‌كێكیان كوشتنی گه‌نجێك له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن، شه‌وی یه‌كه‌می جه‌ژنیش مێرمنداڵێك خۆی كوشت.
PM:08:21:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 6122
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت