سكۆتلاند بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵپه‌سارد
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی سكۆتلاند به‌پێویستی ده‌زانن بەرچاوڕوونییەکی تەواویان لەبارەی پرۆسەی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپاهه‌بێت، ئینجا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بكه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاش ده‌ڵێت كه ئێستا كاتی دابه‌شبوون نییه.
نیکۆلا ستیرجن، سەرۆک وەزیرانی سکۆتلاند ئه‌مڕۆ سێشەممە 27ی حوزه‌یرانی 2017، لە پەرلەمانی هەرێمەکەی لە شاری ئیدنبێرگ باسی لە پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کرد و رایگەیاند، حکومەتەکەی ئێستاش پابەندی ئەوەیە کە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامبدات و و ئەو بژاردەیە بخاتە بەردەم خەڵکه‌كه‌ی، بەڵام چاوەڕێ دەکات تاوەکو چارەنووسی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا یەکلایی دەبێتەوە.
ستیرجن راشیگەیاند، بەپێی چارەنووسی برێگزت بڕیاردەدەن، بۆیە ئێستا پێداچوونەوە بەو پلانە دەکرێت کە لە 13ی ئاداری 2016 لەبارەی ئەو پرسە رایانگەیاندبوو و بڕیاره‌كه‌ش هه‌ڵه‌سێردرا.
هاوكات تێریزا مای، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، پێویستە سەرۆک وەزیرانی سکۆتلاندا داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی دووەم بکشێنێتەوە و ئێستا کاتی دابەش بوونە نییە.
وتیشی: " ئەنجامی هەڵبژاردن پەیامێکی روون بوو، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە هەموویان پێکەوە کار بۆ بەریتانیا بکەن نەک دابەش ببن.
لە ساڵی 2014 سکۆتلاند یه‌كه‌م ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا و 55%ی خەڵکی ئەو هەرێمە دژی سەربەخۆیی دەنگیاندا و مانەوەیان لەگەڵ بەریتانیا هەڵبژارد، بەڵام دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی بەریتانیا بۆ چوونەدەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵی 2016، دەنگی جیابوونەوە جارێکی دیکە لە سکۆتلاندەوە سەریهەڵدایەوە.
PM:09:47:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 7870
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت