زانكۆی ته‌كساس به گومانی هه‌بوونی بۆمب چۆڵكرا
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه دوای بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به بونی بۆمب، زانكۆی ته‌كساس له ولایه‌تی دالاس چۆڵكراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی داڵاس نیوز، پۆلیسی زانكۆی ته‌كساس و به‌شی پۆلیسی ئه‌و ولایه‌ته له كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی ئه‌مریكا له كه‌سێكی نانسراوهوه په‌یوه‌ندیان پێوه كراوه كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه بۆمب له زانكۆكه‌دا ده‌ته‌قێنێته‌وه.
كین ماككێنزی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس له زانكۆی ته‌كساس ئاشكرایكرد كه ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوه داوای بڕێكی زۆر پاره‌ی كردووه و ئێمه‌ش پێمان وتووه كه باوه‌ڕ ناكه‌ین ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی پشتڕاسكراوه بێت، به‌ڵام پێش وه‌رگرتنی ورده‌كاریی زیاتر لێی كه‌سه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی داخستووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی پۆلیس رایانگه‌یاند كه زانكۆكه خوێندكارانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كامپه‌كانی زانكۆ چۆڵ بكه‌ن و تیمه تایبه‌ته‌كانی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیش سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی زانكۆیان پشكینیووه.
PM:11:21:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 8594
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت