ئاژانسی میهرنیوز: له ئوردون كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی به ئامانجی دابه‌شكردنی عیراق ئه‌نجامدراوه
وێستگه نیوز –
ئاژانسی میهر نیوزی ئێرانی رایگه‌یاند كه له شاری عه‌مان پایته‌ختی ئوردون و به پاڵپشتی ئه‌مریكا و سعودیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی به‌ڕێوه‌چووه به‌ئامانجی دابه‌شكردنی عیراق.
ئاژانسی میهرنیوزی ئێرانی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه بڵاویكرده‌وه كه زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردون به به‌شداریی به‌رفراوانی كه‌سایه‌تییه سوننه‌كان به‌ڕێوه‌چووه به مه‌به‌ستی دانانی نه‌خشه‌ڕَگایه‌كی كۆنفدڕاڵی بۆ دابه‌شبوونی عیراق بۆ سێ ناوچه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، ئوسامه و ئه‌سیل نوجێفی، محه‌مه‌د حلبوسی، مشعان جبووری، ساڵح موتڵه‌گ، ئه‌حمه‌د مساری و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیكه و چه‌ند كه‌سێكی تری ئۆپۆزسیۆنی سیاسی وه‌كوو سه‌عد بزاز، خه‌میس خه‌نجه‌ر، ناجح میزان، رافع عیساوی و هه‌ندێك له سه‌رۆك هۆزه‌كان له پارێزگاكانی رۆژئاوای عیراق به‌ڕێوه چووه.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به پاڵپشتی ئه‌مریكا و ئوردون و پاڵپشتی دارایی سعودیه و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی كه‌نداو به‌ڕێوه‌چووه و تێچووی ئه‌و كۆبوونه‌وانه له رێگای پاره دابین كراوه كه پێشتر له بانكه‌كانی ئه‌رده‌ن دانرابوو.
میهرنیوز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه تاووتوێی پرسه سه‌ره‌كییه‌كانیان كردووه بۆ ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه له به‌غدا به‌ئامانجی راگه‌یاندنی دابه‌شبوونی عیراق به پێی سیستمی كۆنفیدڕاڵی بۆ سێ".
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا جه‌خت كراوه‌ته سه‌ر پێویستیی وه‌لانانی هه‌ندێك كه‌س كه ده‌بنه له‌مپه‌ری ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌وانه عه‌بدولڕه‌حمان لویزی نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا و عه‌بدولـله‌تیف هه‌میم سه‌رۆكی ئه‌وقافی سوننه كه سه‌لیم جبووری جه‌ختی له سه‌ر گرنگه راگرتنی چالاكییه‌كانیان ده‌كات".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، كه كه‌سایه‌تییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق له‌وانه خه‌میس خنجه‌ر و سه‌عد به‌زاز و هه‌ندێك كه‌سی دیكه له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا ئاماده ده‌بن.
AM:08:40:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 24382
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت