گاردیان: بژارده‌كانی ئه‌مریكا جیهان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
وێستگه نیوزـ
نوسه‌رێكی رۆژنامه‌ی گاردیان-ی چاپی به‌ریتانیا پێی وایه كه په‌نابردنی ئه‌مریكا بۆ توندوتیژی له‌بری رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی، جیهان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
سایمۆن تسیدال-ی نوسه‌ر بۆ رۆژنامه‌ی گاردیانی نوسیوه كه هۆشدارییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ رژێمی سوریا سه‌باره‌ت به په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، وا ده‌كات دووباره ئه‌مریكا له‌و رژێمه بێته‌وه ده‌ست، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێستا كۆشكی سپی زمانی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكرای پێ باشتره وه‌ك له رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسیی هێمن و له‌سه‌رخۆ.
به‌وته‌ی ئه‌و نوسه‌ره، بژارده‌كه‌ی تره‌مپ بۆ توندوتیژی له‌لایه‌ن به‌ریتانیا پشتیوانیی لێده‌كرێت، به‌ڵام روسیا ره‌تیده‌كاته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش هیچ بایه‌خێك به كاراكردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی جنێف نادات كه پرۆژه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئاشتی له سوریا، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه دیپلۆماسییانه بوو كه جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئۆباما په‌یڕه‌وی ده‌كرد.
سایمۆن تسیدال وتویه‌تی: "ئۆباما له‌سه‌ر ئه‌م رێگه‌یه ده‌ڕوات: با ده‌ست بوه‌شێنین، دواتر قسه ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش له ئه‌فغانستان رویدا كه له مانگی نیسانی رابردوودا روویدا كه تره‌مپ به (بۆمبه زه‌به‌لاحه‌كه) گورزی له داعش وه‌شاند."
نوسه‌ره‌كه له‌زاری ستیڤان وات، مامۆستای زانكۆی هارڤارد-ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "به‌كارهێنانی دار درێژه‌كه‌ی ده‌ستی تره‌مپ، وا ده‌كات كه جیهان زیاتر بكه‌وێته مه‌ترسییه."
ئه‌و مامۆستایه وتویه‌تی: "ئه‌مریكا له زۆر ناوچه‌ی ئاڵۆزی جیهان ده‌ستبه‌ردای رۆڵی خۆی وه‌ك نابژیوان بووه و 25 ساڵی رابردووش ئه‌وه‌ی فێركردوین كه ته‌نها كه‌مێك له كێشه سیاسییه ده‌ره‌كییه‌كان به توندوتیژی چاره‌سه‌ر كراون."
AM:10:35:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4270
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت