ڤێتنام.. ئه‌وانه‌ی پۆستی ئیداریان ده‌وێت ده‌بێت تاقیكردنه‌وه بكه‌ن
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی ڤێتنام به‌نیازن به‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه پۆسته ئیداری و پێگەی بەرپرسیارێتی لە دامه‌زراوه حكومییه‌كان دابه‌ش بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی شینهوا-ی چین، تاقیكردنه‌وه‌كه 14 وه‌زاره‌ت و ئاژانسی ناوه‌ندی و 22 پۆستی یه‌كه ئیدارییه‌كانی ڤێتنام ده‌گرێته‌وه.
هاوكات نگوین دوی سانگ، وه‌زیری ناوخۆی ڤێتنام ئاشكرایكردووه كه به‌پێچه‌وانه‌ی سیستمی دیاریكردن و دامه‌زراندن بۆ پۆسته حكومییه‌كان، تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ك قۆناغێكی ئه‌زمونی وایه بۆ دیاریكردنی شیاوترین كاندید كه به شه‌فافترین رێگه به‌رێوه‌ده‌چێت.
وه‌زیری ناوخۆی ڤێتنام رونیشیكردووه‌ته‌وه كه ئامانج له‌م رێگه نوێیه بۆ دیاریكردنی به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ر و كاربه‌ده‌ست له‌سه‌ر ئاسته ئیدارییه‌كان، دروستكردنی كێبڕكێیه بۆ باشتركردنی ئه‌دای به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
PM:12:39:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4166
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت