به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له شاری خانه‌قین تۆماركراوه كه 48 پله‌ی سه‌دی بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رمای تۆماركراوی سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌رزترین پله له هه‌ولێر 43 پله، سلێمانی 41 پله، كه‌ركوك 45 پله، دهۆك 40 و له هه‌ڵه‌بجه 43 پله‌ی سه‌دی بووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله له مه‌سیف 39 پله، له مه‌خمور 46 پله، له خانقین 48 پله، له چه‌مچه‌ماڵ 42 پله، له زاخۆ 42 پله، له كانی ماسی 35 پله، له مه‌یدان 47 پله و له كه‌لار 47 پله‌ی سه‌دی تۆماركراون.
PM:12:45:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 104198
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت