مه‌ككۆرگ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هێزی سوریای دیموكرات كۆبۆوه
وێستگه نیوز ـ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆبۆوه و بڕیاریشه دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ره‌قه كۆببێته‌وه.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكرده‌وه كه بریت مه‌ككۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش سه‌ردانی رۆژئاوا و باكووری سوریای كرد.
هاوارنیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بریت مه‌ككۆرگ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌قه ده‌كه‌ن، كۆبۆوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی شاری ره‌قه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ست پێكرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نازانرێت.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له رۆژی 5 تشرینی دووه‌می 2016 ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فوراتیان بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌قه ده‌ستپیكرد و له سێ قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناوچه‌یه‌كی زۆریان له هه‌ر چوار لای ره‌قه كۆنترۆڵ كرد و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا به پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و زرێپۆش و پشتگیری هه‌وایی به‌شداری له‌م ئۆپه‌راسیۆنه كردووه.
له قۆناغی چواره‌میشدا كه نیسانی رابردوو ده‌ستی پێكرد سێ لای شاره‌كه‌یان ئابڵوقه دا و له ئێستاشدا چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
PM:01:23:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت