به‌وێنه... چه‌ند شێوازێكی پێكه‌نیناوی بۆ خۆپاراستن له گه‌رما
وێستگه نیوز – له‌وه‌رزی هاویندا و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هه‌ندێك كه‌س په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر داهێنانی شێواز و فێڵی نوێی پێكه‌نیناوی بۆ خۆپاراستن له گه‌رما.
له خواره‌وه چه‌ند شێوازێكی پێكه‌نیناوی و سه‌یر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌رما ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1-پیاوێك له تایله‌ند له‌كاتی خه‌ودا باوه‌شی كردووه به قاڵبێك سه‌هۆڵدا.
2-كرێكارێك له فرۆشگایه‌كدا په‌نای بردووه‌ته به‌ر نوستن له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌یه‌كی خواردنه‌وه گازییه‌كان.
3- بۆ ده‌ستخستنی هه‌وای سارد، ده‌به‌ی سه‌هۆڵی به‌ستووه له پشتی پانكه‌كه‌ی.
4-له‌به‌ر گه‌رما وازی له شیكپۆشی هێناوه و كردوویه‌تی به شۆرت.
5-پیاوێك له كۆریا له‌ناو ته‌شتێك سه‌هۆڵاو دانیشتووه و قاچه‌كانیشی خستووه‌ته سه‌هۆڵاوه‌وه.
6-هیچ چاره‌یه‌كی نه‌دۆزییه‌وه جگه له‌وه‌ی بچێته ناوه‌ڕاستی نافوره‌كه‌وه.
7-ئه‌م پیاوه ئه‌زموونی كاركردنی له چێشتخانه و به‌تایبه‌تی له ناو به‌فرگره‌كه‌یدا هه‌ڵبژاردووه.
8-ئه‌م لاوه به‌ریتانییه‌ش پانكه‌یه‌كی بچووكی له كڵاوه‌كه‌ی به‌ستووه.
PM:01:43:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 12324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت