به‌ڤیدیۆ.. ئه‌فسه‌رێكی یاخیی فه‌نزوێلا به هه‌لیكۆپته‌ر هێرشیكرده‌سه‌ر بینایه‌كی حكومی
وێستگه نیوزـ
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فه‌نزوێلا به هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر سه‌قفی ته‌لاری دادگای باڵای وڵاته‌كه‌ی نیشته‌وه و راپه‌ڕینی له‌دژی نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی فه‌نزوێلا له لێدوانێكدا له كۆشكی میرافلۆریس له كاراكاس-ی پایته‌ختی رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌وانه‌كه دوو بۆمبی خستووه‌ته‌سه‌ر ته‌لاری دادگای باڵا و یه‌كێكیان ته‌قیوه‌ته‌وه و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، له‌وكاته‌شدا دادگاكه بۆنه‌یه‌كی تێدا بووه و فڕۆكه‌كه دادگای باڵایان بۆردومان كردووه و له‌سه‌ر بیانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی و دادیش نیشتونه‌ته‌وه.
ئه‌فسه‌ره یاخیبووه‌كه‌ی فه‌نزوێلا به‌ناوی پیدرۆ پیرێز، له ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و تاوان له پۆلیسی فه‌نزوێلا كاری كردووه و پێش ئه‌و هێرشه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا داوای له سوپا و پۆلیس و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كردووه یه‌ك بگرن و نیكۆلاس مادۆرۆ له‌سه‌ر كار لاببه‌ن و هه‌ڵبژاردنی گشتی بكرێت، ئه‌وه‌ش زانراوه كه ئه‌فسه‌ره‌كه سه‌ربه هیچ پارتێكی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی نه‌بووه.
ئه‌فسه‌ره‌كه دروشمێكی به هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یه‌وه كردبوو كه لێی نوسرابوو "350- ئازادی" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مادده‌ی 350ی ده‌ستوری فه‌نزوێلا كه ماف به هاوڵاتیان ده‌دات دان به ده‌سه‌ڵاتدا نه‌نێن ئه‌گه‌ر بنه‌ما و به‌ها و گه‌ره‌نتییه دیموكراتییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل بكرێن.
ماوه‌یه‌كه فه‌نزوێلا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌خۆوه ده‌بینێ و هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته داوا ده‌كه‌ن نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت، سه‌رۆكیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه به زه‌بری چه‌ك به‌رگری له حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات و به لایه‌نگرانی راگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی بكه‌وێته پاشاگه‌ردانی و شۆڕشی بۆلیڤاری له‌ناوبچێت، ئه‌وا شه‌ڕی له‌پێناودا ده‌كه‌ن.
PM:01:46:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 3684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت