ئه‌نبار..هه‌وڵی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی دوو خۆكوژ له زه‌ماوه‌ندێكدا شكستی هێنا
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له ناوچه‌یه‌كی پارێزگای ئه‌نبار هه‌وڵی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی دوو خۆكوژی هه‌رزه‌كاریان پوچه‌ڵكرده‌وه كه ویستبویان له زه‌ماوه‌ندێكدا خۆیان بته‌قێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق ئاشكرایكرد له نیوه‌شه‌وی رابردوو، له ناوچه‌ی دۆلاب له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای عیراق هاوڵاتییه‌ك زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیریی سازكردووه و دوو كه‌سی خۆكوژیش ویستویانه له زه‌ماوه‌نده‌كه‌دا خۆیان بته‌قێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه دوو خۆكوژه‌كه هه‌رزكار بوون و پێش چونه ژوره‌وه‌یان به یه‌ك خوله‌ك بۆ ناو زه‌ماوه‌نده‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان لێكردون و كوشتویانن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هه‌ردوو هه‌رزه‌كاره‌كه له ره‌گه‌زی نێرینه بوون و ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردووه.
PM:02:54:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 2904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت