قوربانیانی رووداوی هاتووچۆكه‌ی دوكان بۆ حه‌وت كه‌س به‌رز بووه‌وه
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچوی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی نزیك شارۆچكه‌ی دوكان بووه حه‌وت كه‌س و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان.
رائید كاروان حه‌مه‌سدیق، وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له‌نێوان شارۆچكه‌ی دوكان و ناحیه‌ی خه‌له‌كان رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێَوان ئۆتۆمبێلێكی كرۆلای تایبه‌ت و بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نی روویداوه و تیایدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو وتی "یه‌كێكیان شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ئه‌ندامی خانه‌واده‌یه‌كن و منداڵیشیان تێدایه، خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان".
وته‌بێژه‌كه‌ی هاتووچۆ ئاشكرایكرد، هۆكاری رووداوه‌كه بۆ له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه كرۆلاكه و چونه سه‌ر ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌ڵگره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و رووداوه له كاتێكدایه له مانگی ره‌مه‌زانیشدا شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك كه پێكهاتبوون له ژن و پیاوێك و سێ منداڵیان و دایكی پیاوه‌كه، له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركوك به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیله‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
PM:03:02:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 23936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت