ئایا راهێنانی وه‌رزشی ژیانی سێكسی باشتر ده‌كات؟
وێنە :گێتی
وێستگه نیوزـ
زۆرجار ده‌بیسترێت كه راهێنانی وه‌رزشی ئه‌گه‌ر به رێكوپێكی بكرێت، مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی وه نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره و لاوازیی ئێسقان كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك زیاد له‌وه باس له سوده‌كانی راهێنانی وه‌رزشی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش بۆ باشتركردنی ژیانی سێكسییه.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن، زانیارییه‌كانی ناو ئه‌م بابه‌ته له وتارێك به‌ناوی "توانای جه‌سته‌یی و خێرایی" بڵاوكردووه‌ته‌وه كه دوو نوسه‌ر به‌ناوه‌كانی رۆبه‌رت ده‌یڤس و براد جونیه‌ر نوسیویانه، سه‌باره‌ت به پیاوانیش وتویانه ئه‌نجامدانی راهێنانی وه‌رزشی به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك وه‌ك ڤیاگرای سروشتی وایه بۆ پیاوان، چونكه راهێنانی وه‌رزشی و كێشه‌ی هه‌ستانی چوك، په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه.
له یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كاندا چه‌ند پیاوێك به‌شدارییان كرد كه له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نیاندا بوون، ئه‌وان ئه‌و چالاكییانه‌یان نه‌ده‌كرد كه پێویستی به توانای جه‌سته‌یی هه‌بووه، بۆیه به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ راهێنان و وه‌رزشكردن بۆ ماوه‌ی 9 مانگ بۆ دانراو له ده‌رئه‌نجامدا ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه چالاكیی سێكسییان زیاتر و باشتر بووه و له‌كاتی جوتبوندا زیاتر له‌خۆیان رازین، ئه‌وانه‌ی توانای جه‌سته‌ییان زیادی كرد، ژیانی سێكسیشیان باشتر بوو.
سه‌باره‌ت به خانمان، توێژینه‌وه‌كان به‌هه‌مان شێوه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌و خانمه‌ی توانا جه‌سته‌یی زیاتریان هه‌بوو، خواستیان بۆ سێكس زیاتر بووه و زیاتر له ئاستی جوتبونی خۆیان رازی بوون، ئه‌مه‌ش كاتێك كه به‌راورد كراون به‌و خانمانه‌ی راهێنانی وه‌رزشی ناكه‌ن و توانای جه‌سته‌ییان لاوازه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و خانمانه بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك پاسكیلسواریان كردووه و ته‌ماشای فیلمێكی سێكسیان كردووه، ئاستی وروژاندنیان زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئاماژه‌كانی پێوه‌ری فسیۆلۆجیی وه‌ك تێپه‌ڕیبوونی خوێنی زیاتر به كۆئه‌ندامی زاوزێدا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێش ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسییه‌كه وه‌رزشیان نه‌كردووه، به‌وجۆره نه‌بوون.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی باشتركردنی ژیانی سێكسی، متمانه‌به‌خۆبوونه كه هاوشێوه‌ی راهێنانی وه‌رزشی رۆڵی خۆیان ده‌بنن، ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن، هه‌ست ده‌كه‌ن زیاتر بۆ سێكس راده‌كێشرێن و پرۆسه‌ی جوتبونیان باشتر ده‌بێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زیادبونی هێز و نه‌رمی و به‌رگه‌گرتن كه له راهێنانی وه‌رزشییه‌وه فێرده‌بیت، هاوكاره بۆ باشتربوونی سێكس.
له توێژینه‌وه‌كاندا باس له‌وه‌شكراوه كه چالاكیی جه‌سته‌یی به‌تایبه‌ت ئه‌و مه‌شقانه‌ی په‌یوه‌ندیی به هێز و ماسولكه‌وه هه‌یه، ئاستی ده‌ردانی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن زیاد ده‌كه‌ن كه هۆكاره بۆ باشتربوونی خواستی سێكس له‌لای ژن و پیاو، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی له‌م مه‌شقانه‌دا كارگه‌ریی خراپ و پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت.
له توێژینه‌وه‌كاندا باس له‌وه‌شكراوه كه ئه‌و پیاوانه‌ی به‌رده‌وام مه‌شق و راهێنانی قورس ده‌كه‌ن هه‌ندێكجار حه‌زی سێكسیان كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دڵنیاشیان ده‌كاته‌وه كه ناكرێت ئه‌وانه‌ی به‌بێ پشودان زۆر خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن، نیگه‌ران بن له‌و حاڵه‌ته، چونكه ئه‌وه هه‌ندێكجاره روو ده‌دات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ت لا دروستبووه سێكسكردن خۆی وه‌رزشه، ئه‌وا ئه‌و وه‌رزشه به‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سێكسه‌كه چه‌ند ده‌خایه‌نێت و له‌وكاته‌دا چه‌ند هێزت هه‌یه، چونكه توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه سێكس له یه‌ك خوله‌كدا به تێكڕا سێ بۆ چوار كالۆری ده‌ستوتێنێت.
PM:04:02:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 14876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت