"پێشمه‌رگه‌كه‌ی ناحیه‌ی رزگاری له‌لایه‌ن دوو برای خۆیه‌وه كوژراوه"
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نن پێشمه‌رگه‌كه‌ی ناحیه‌ی رزگاری له‌لایه‌ن دوو برای خۆیه‌وه كوژراوه و تۆمه‌تبارانیش هه‌ڵهاتوون.
نه‌قیب رێباز زێوه‌ر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له پارێزگای هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "كاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی رزگاری پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی (ح.پ.م) ته‌مه‌ن 45 ساڵ كه خێزانداره، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌لایه‌ن دوو برای خۆیه‌وه ده‌ستدڕێژی گوللـه‌ی لێكراوه و كوژراوه".
ناوبراو وتیشی "تۆمه‌تباران دوای رووداوه‌كه هه‌ڵهاتوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی نووسینگه‌ی قه‌زای خه‌باتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه كراوه و ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادیی كراوه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه ده‌كه‌ن، نه‌قیب رێباز وتی "ئێمه جگه له‌وه‌ی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئافره‌تان ده‌كه‌ین، به‌پێی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2011یش كار له‌سه‌ر كه‌یسی خێزانی تا پله چواریش ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكه‌ین".
شه‌وی رابردووش له قه‌زای خه‌بات، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دوو كه‌س كوژران، تائێستاش بكوژه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
PM:08:34:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 15638
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت